close
    • بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کارتی گەشتیاری عەرەبی بە هاوکاری پلاتفۆرمی (سەردانی عێراق) Visit Iraq، بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتیاری لە وڵاتەکەدا دەخاتە بازاڕەوە.

  • 10 May 2025

    بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کارتی گەشتیاری عەرەبی بە هاوکاری پلاتفۆرمی (سەردانی عێراق) Visit Iraq، بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتیاری لە وڵاتەکەدا دەخاتە بازاڕەوە.

    لە هەنگاوێکی بێوێنەدا بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کەرتی گەشتیاری عێراق و تیشک خستنە سەر ناسنامەی ڕۆشنبیری و شارستانییەکەی، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی خستنەبازاڕی "کارتی گەشتیاری عەرەبی"ی ڕاگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ پلاتفۆرمی فەرمی گەشتیاری نیشتمانی عێراق، (سەردانی عێراق) Visit Iraq.

    ئەم ڕاگەیاندنە لە میانەی کۆنفرانسێکی فەرمیدا هات کە لە کۆشکی عەباسی لە ناوەڕاستی بەغدا بەڕێوەچوو، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

    ئەم دەستپێشخەرییە دەکەوێتە چوارچێوەی پاڵنەرە نیشتمانییەکان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری و دابینکردنی ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش و سەلامەت بۆ گەشتیارانی عەرەب،وبانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێکخراوی گەشتیاری عەرەبیەوە هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە تاكە بانكی تایبەت کە بەرپرسیارە لە دەرکردنی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی (ڤیزە و ماستەرکارد) بۆ ئەو گەشتیارانەی کە لە وڵاتانی عەرەبیەوە دێن، ئەمەش یەکەمجارە لە جۆری خۆیدا لە عێراق.

    کارتی گەشتیاری عەرەبی کە لەلایەن بانکەکەوە دەرچووە، کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دارایی گشتگیر پێشکەش دەکات، لەوانە پارەدانی ئەلیکترۆنی پارێزراو، دەرهێنانی پارە و دابين كردنى خزمەتگوزارییەکانی شوێنی نیشتەجێبوون و بازاڕکردن و گەشتیاری، ئەمەش نەرمی و ڕێکخستنی گەشتی گەشتیاران لە ناوخۆی وڵاتدا بەرز دەکاتەوە، ئەزموونێکی بانکی دیجیتاڵی متمانەپێکراو و پەسەندکراویان بۆ دابین دەکات لە سەرانسەری عێراقدا.

    لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەری کارگێڕی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەڕێز سەعد فایەق شانازی خۆی بە دەستپێکردنی ئەم دەستپێشخەرییە دەربڕی و وتی،

    کارتی گەشتیاری عەرەبی کە بە هاوکاری پلاتفۆرمی سەردانی عێراق خستمانە بازاڕەوە، نوێنەرایەتی هەنگاوێکی ستراتیژی دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی عێراق ببێتە شوێنێکی سەرەکی بۆ گەشتیارانی عەرەب،و خۆشحاڵین کە دابینکەری تایبەتی ئەم کارتە بین، ئەمەش گوزارشت لەو متمانەیە دەکات کە دامەزراوە عەرەبی و ناوچەییەکان بە تواناکانی بانکیمان هەیانە، هاوکات تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونمان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە داهێنەرانە و مسۆگەرەکانی دیجیتاڵی، بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی ئابووری نیشتمانی و پیشاندانی ڕووخساری مۆدێرن و عێراق وەک شوێنێکی گەشتیاری و کولتووری جیاواز.

    بانکەکە دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم دەستپێشخەرییە هاوتەریبە لەگەڵ دیدگای خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق لەڕێگەی هاندانی کەرتە گرنگەکان بەتایبەتی گەشتیاری و ڕۆشنبیری، لەڕێگەی پێشکەشکردنی چارەسەری پێشکەوتووی بانکی کە هاوتەریبە لەگەڵ گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی سەردانکەرانی وڵاتانی جۆراوجۆر.

    خستنەبازاڕی کارتەکە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک دەستپێشخەریی نیشتمانی بە ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی سەردانکەران و بەرزکردنەوەی وێنەی عێراق لە جیهانی عەرەبی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، حکومەتی عێراق بە تێکەڵکردنی گەشتوگوزاری دیجیتاڵی و خزمەتگوزارییەکانی بانکی، بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی، هەوڵدەدات ئەزموونێکی سەفەری یەکگرتوو پێشکەش بکات کە میراتی دەوڵەمەندی عێراق و شارستانیەتی دێرین پیشان بدات، لە هەمان کاتدا ئەزموونێکی مۆدێرن و سەلامەت و دەستڕاگەیشتن پێشکەش بکات.